دزةكان
plus4
berî 3 salan

لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە چوار ژن لەکاتی دزیکردن لەجانتای ژنانی نێو بازاڕدا دەستگیرکران.

 

پۆلیسی کەرکوک لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو دزانەی خەڵکیان لەبازاڕی حەسیرەکە هەراسانکردبوو لەلایەن هۆبەی نەهێشتنی تاوانی ئازادیەوە دەستگیرکراون و لە چوار ژن پێکهاتوون.

 

دەشڵێت، دزەکان قەرەباڵغی بازارەکەیان قۆستبوەوە کە بەهۆی جەژنەوە خەڵکێکی زۆر روی لێدەکات و جانتای ژنانیان دەبڕی.