plus4
پێش 8 مانگ
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سودانی،، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیە براوەکانی کەرکوک ،بڕیاردرا لەسەر بەردەوامی دانوستانەکان و گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو کارنامانەی لەلایەن لایەنەکانەوە پێشکەشکراون و گەیشتن بەکارنامەیەکی هاوبەشی گشتگیر لەماوەی دوو هەفتەدا، کەئەمەش هاوکار دەبێت بۆ پەلەکردن لە پێکهینانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و هەڵبژاردنی پرێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک .
هەروەها هانی لایەنەکانیدا بۆ بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆکان لەپێناو پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەپارێزگاکە.
پێشتریش سودانی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند لەکۆبونەوەکەدا لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبونەوەی باش هەبووە تەنانەت لەو کارنامانەش کە لایەنەکان پێشکەشیان کردوە بەرێژەی 75% راوبۆچونەکان لێکەوە نزیکبووە.
وتیشی ، دەستوەردانمان لەکەرکوک بەمەبەستی لێکنزیکردنەوەی راوبۆچونی لایەنە سیاسیەکانی پارێزگاکەیە.