حسن توران
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

ئەمشەو هەینی، لەچوارچێوەی ململانێکانی نێو بەرەی تورکمانی، نزیک بازارێکی رێگەی بەغدا دروشم دژی حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی نوسراوەتەوە.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەسەر پردی رێبوارانی نزیک بازاڕی ( عائیلەتی ) نوسراوە " نا بۆ ململانێ نا بۆ تاکڕەویی.. حەسەن تۆرانی شکستخواردوو بڕۆ ."

 

وتیشی، پۆلیسی کەرکوک لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکردووە.

 

نوسینەوەی دروشم دژی حەسەن تۆران لەچوارچێوەی پەرەسەندنی ملمانیەکانی نێوان سەرۆکی بەرەکە و ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتارە کە ماوەیەکە ناراستەوخۆ لێدوان دژی یەکتر دەدەن و تەنانەت ئەرشەد ساڵحی بەشداری کۆبونەوەکانی بەرەی تورکمانیش ناکات.