جمانه غلايي
PLUS4
پێش 8 مانگ

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: كۆمیسیۆن پێنج ڕۆژی تر بۆ نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان درێژكردەوە.

 

ئەمەش پاش ئەوە هات کە هێشتا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ماون کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران دەربهێنن.

 

بەپێی ئاماری كۆمیسیۆن، تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە (3) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە کە هەزارو 452 كەسیان لەهەولێرو هەزارو 43 كەسیان لەسلێمانی و 574 كەسیان لەدهۆک بوون.

 

لەکۆی 3 ملیۆن و 789 هەزار كەس کە لەهەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، تائێستا نزیکەی ملیۆنێك و ٤٤٠ هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەوانەی كارتی دەنگدانیشیان وەرگرتووەتەوە: 2 ملیۆن و 350 هەزار كەسن.