PLUS4
پێش 8 مانگ
لیژنەیەکی وەزاری بەسەرۆکایەتیی لیوا ڕوکن (مالیک عەبدولڕەزا مالیکی)، یاریدەدەری وەکیلی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری بازگەکان گەیشتە کەرکوک.
لیژنەکە سەرەتا لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کۆبووەوەو ڕەوشی بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوکیان تاوتوێکرد.
مەبەست لەسەردانی لیژنەکە، پشکنین و هەڵسەنگاندنی کاری بازگەکانی پارێزگای کەرکوکە بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی وەزارەتی ناوبراو پەسەندی کردووە، لەوەی بازگەکانی پارێزگاکە کارەکانیان لە چ ئاستێکدایە.
دواتریش سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە سەردانی زۆربەی بازگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک دەکەن، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کارو ئەدای ئەو بازگانە.