plus4
پێش ٢ ساڵ
دەوریەیەکی فەوجی ئالی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرالی لە ( وادی شەحمە )ی ناحیەی رەشاد کەوتوونەتەوە بۆسەی داعشەوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی رەشاد بە #plus4 ی راگەیاند: روبەڕوبونەوەکە بەشێوەیەک چڕ بوە، هێزەکەی پۆلیس ناچار بونە بکشێنەوە بەهۆیەوە کارمەندێک فیشەکی قەناس بەر سەری کەوتووەو کوژراوە.
وتیشی، کوژراوەکە خەڵکی پارێزگای دیوانیەیە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.