بافل
plus4
پێش ٢ ساڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازاد نەكراون كە بەهۆی ئازادی رادەربڕین و بە بیانووی یاساشكێنی و لێدان لە بەها نیشتمانییەكان، خراونەتە زیندانەوە. ئەمەش وێنەیەكی نەخوازراوی هەرێمەكەمانی بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخشیووە.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، ئەركی ڕۆژنامەنووسانە ئاوێنەی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە بن و هەواڵ و زانیارییەكان بەشێوەیەكی راست و دروست بڵاوبكەنەوە، چاودێرێكی وردبن و پردی پەیوەندی نێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات بن، رەخنە لە گەندەڵی و نادادییەكان بگرن و سەنگەری راستەقینەی مافەكانی خەڵك بن.