ياساي هاتووجؤ
plus4
berî 1 saet

🔻عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی عێراق:

🔶لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان سەبارەت بە هەمواری پڕۆژە یاسای هاتووچۆ گفتوگۆمان كرد.

🔶لەپڕۆژەكەدا گۆڕانكاری لەمیكانیزمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری كراوە و قورستر و و توندتر دەبێت بەڵام مەرجی تەمەن وەك خۆی ماوەتەوە كە 18 ساڵە.

🔶پێبژاردن بۆ نیوە كەمدەكرێتەوەو بڕیاری كەمكردنەوەشی لەسێ رۆژی یەكەمدا هەڵدەوەشێتەوەو سیستمی بەرزكردنەوەی پێبژاردنەكە بۆ دوو هێندەش نامێنێت.

🔶پێبژاردنی سەرپێچی رۆشتن بە پێچوانەی ئاراستەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەكرێتەوە.

🔶خێرایی ئۆتۆمبێل دیاریكراوە بەم شێوەیە، 140 كیلۆ لەرێگەی خێرا، 120 كیلۆ لەرێگەی دەرەوە، 100 كیلۆ لەرێگەی خێرای ناو شار.

🔶پڕۆژە یاساكە رێگە دەدات بە جام تاریك بەرێژەی 20-30% بەبێ بەرانبەر، لەو رێژە بۆ سەرەوە دەبێتە پارە.

🔶ئەو رێژەیەی بێ بەرانبەرە دەبێت لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە تاریك بكرێت و لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەرەنگی سپی لەسەر دەبێت.

🔶ئەو رێژەیەشی بە پارە دەكرێت، بە رەنگی قاوەیی دەبێت.

🔶رێوشوێنەكانی هاتوچۆی هەرێم و عێراق یەك دەخرێنەوەو دان بە مۆڵەتی چام تاریكەكەشدا دەنرێت و دەبێت لەسەر ساڵنامەكە نوسرابێت.