plus4
پێش 8 مانگ
دادگای فیدڕاڵی : حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەی لە حکومەتی عێراق وەریدەگرێت بۆ موچەی فەرمانبەران بەکارینەهێناوە
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارانەی لە حکومەتی عێراق وەکو قیست وەریگرتووە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاری نەهێناوە.
دادگای فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا رونیکردووە، بەپێی دەستوری عێراق نابێت بۆ هەر مەبەستێک بێت جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیانی عێراق بکرێت ئەوەش پێویستە بەشێوەی کرداری جێبەجێ بکرێت، لەو ڕوانگەیەشەوە دەبێت سەرجەم فەرمانبەرو خانەنشینان و سودمەندبوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کارمەندانی مەدەنی و سەربازی هەرێم هاوشان لەگەڵ هاوتاکانیان لەحکومەتی ئیتیحادی وەکو یەک مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و ماف و شایستەکانیان پێ بدرێت.