تاوانی دزین
plus4
پێش 8 مانگ

دوای ئەوەی ژمارەیەک حاڵەتی دزینی دەیان و سەدان سەر ئاژەڵی گەورەو بچووک لەدەوروبەری شاری کەرکوک تۆمارکران، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەنجامدرا.

بەسوود وەرگرتن لە چۆڵیی ئەو کێڵگانەی بەخێوکردنی ئاژەڵ و مەڕو ماڵات و دزینی ئاژەڵەکان بۆ ئەنجامدەرانی کارێکی ئاسان بووە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک، دوای بەدواداچوون و هەوڵی بەردەوام، دەرکەوت ئەنجامدەرانی ئەو دزییانە لەپارێزگای نەینەوا نیشتەجێن و تەواوی دزییەکان لەلایەن باندێکی تاوانبارەوە ئەنجامدراون.

لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، توانرا ئەنجامدەرانی ئەو دزییانە لەپارێزگای نەینەوا دەستگیربکرێن و پاش دەستگیرکردنیان، دانیان بەتاوانی دزیکردنەکانیاندا نا.