شرطة
پێش ٢ ساڵ

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی مغاویری فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرالی لەناحیەی رەشاد.

 

بەپێی زانیاریەکانی plus4 لەهێرشەکەدا پۆلیسێک برینداربوە.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکە لەگوندی روبێزەی رەشاد رویداوە و لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە بەرپەرچدراوەتەوە.

 

هاوکات هێزێکی سەربازی عێراق لەخواروی ناوچەی حەفتەغاری قەزای داقوق کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.

 

ئەمه‌ش لەکاتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش بەچەكی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق لەچەمی رۆخانە بەهۆیەوە سەربازێک برینداربووە.