
plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ی شوبات مه‌یسه‌م سافی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ره‌زاق سه‌عداوی وه‌زیری گواستنه‌وه ڕۆژانه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی كاره‌كانی هه‌ردو فڕۆكه‌خانه و هێڵی ئاسمانی عێراقی ده‌بنه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه باشترین خزمه‌تگوزاریی بۆ گه‌شتیاران مسۆگه‌ر بكات .
ئەوەشی راگەیاند وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕێكاره‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی گه‌شتیاران بۆ جانتا زیانلێكه‌وتوه‌كان یان ونبوه‌كانی ده‌ستپێكرد و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌م گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان پێویسته په‌یوه‌ست بن به‌كاتی دیاریكراوه و چیتر گه‌شتیاران دوانه‌خه‌ن .