plus4
پێش 8 مانگ
رەعد ساڵح ئەندامی کوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەلێدوانێکی تایبەتدا بە plus4ی راگەیاند: تائێستا لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە رێکنەکەوتوون.
وتیشی، پێکهاتەکان هەمویان داوای پۆستی پارێزگار دەکەن و کەس سازش لەسەر داواکارییەکەی ناکات، ئەوەش بەربەستی لەبەردەم دانوستانەکان دروستکردووە.
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیران، رەعد ساڵح وتی:" ئەنجامی دەستپێشخەرییەکە دەبێت چارەسەرێکی تەوافقی بێت ئەگینا کۆتایی تونێلەکە نادیارە."
ئاشکراشیکرد، بڕیارە رۆژی 3 ی ئازار جارێکیتر بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کۆببنەوە.
ئەو ئەندامەی کوتلەی عەرەبی، نەخشەرێگاکەی بەرەی تورکمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بەنۆرە رەتکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێشتر پێشنیازێکی هەبوەو خستوێتێ بەردەم لایەنەکان.
رونیکردەوە کە دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگار لەلایەن یەکێتی و عەرەب بۆ ماوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنیش لەنێوان پارتی و بەرەی تورکمانی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێت.