plus4
پێش 8 مانگ
پەرلەمانتار سۆران عومەر ڕایگەیاند: بەفەرمی داوای سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێممان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
سۆران عومەر سوپاسی ئەو ٢٥ پەرلەمانتارەیشی کردووە کە پشتگیریی داواکارییەکەیان کردووە، بەمەبەستی پێدانی هەرسێ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو.
پووختەی داواکە:
لەبڕیاری دادگای فیدراڵی ڕۆژی (٢١/٢/٢٠٢٤) لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەناوەڕۆکی بڕیارەکەدا کە خوێندییەوە دەڵێت: (گەر هەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەکانی (أ، ب، ج، د) لەبڕگەی دووەمی ماددەی (١٢) لەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێبەش نەکرێن لەقووتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێوی ژیانیان).
پاڵپشت بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە مووچەی سێ مانگی مووچە خۆران و خانەنشینانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ نەدراوە، داواکارین ئەو مووچە نەدراوانە بدرێنەوە بە خەڵکی کوردستان، بۆ هەر مانگێک (٦١٨ ملیار دینار لەگەڵ ٣٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم )، مووچە نەدراوەکانی بەهەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم پێ دەگەڕێندرێتەوە.
خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی لەحکومەتی ئیتیحادییە، لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاری پێدانی ئەو سێ مووچەیەی بۆ بدرێت.