کوشتن
plus4
پێش 8 مانگ

رۆژی یەکشەممە ٢٥ شوباتی ٢٠٢٤سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند: ته‌رمی كه‌سێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل بووه‌ و ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ بێسه‌روشوێن بووه‌، چوار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی دزیكردن و كوشتن ده‌ستگیركراون.

 

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند  ئەو کەسەی کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە  له‌دایكبووی ساڵی ١٩٧٤  به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه‌ كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدراوه‌ته‌ ناو چاڵێك له‌سنوری ناحیه‌ی وه‌حده‌ی به‌غدای پایته‌خت.