چاودێری کۆمەڵایەتی
plus4
پێش 8 مانگ

رۆژی یەک شەممە ٢٥ ی شوبات مه‌نار عوبه‌یدی شاره‌زای ئابوری له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند : له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردودا بڕی موچه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق به‌ بڕی حه‌وت ترلیۆن دیناری دیكه‌ زیادی كردوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ ٤٧ ترلیۆن دینار، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٩ ته‌نها ٤٠ ترلیۆن دینار بۆ موچه‌ خه‌رجده‌كرا. 

 

وتیشی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه‌ ٥٠%ی كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێكده‌هێنن، به‌مه‌ش كۆی گشتی موچه‌ی ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه‌ ٢٥ ترلیۆن دینار زیاتره‌ و به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٩ بڕی شه‌ش ترلیۆن دینار موچه‌كانیان زیادی كردوه‌، به‌وپێیه‌ی له‌و ساڵه‌دا بڕی موچه‌كانیان ١٩ ترلیۆن دینار بو".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی زۆرترین بڕه‌ پاره‌ی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا وه‌كو موچه‌ بۆ زیادكراوه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بوه‌، كه‌ موچه‌كانیان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 10 ترلیۆن دینار، دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ دێن، كه‌ موچه‌كانیان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ ٥.٣ ترلیۆن دینار له‌ ساڵی ٢٠٢٣ دا.