plus4
پێش 8 مانگ
له‌ژێر فشاری سكاڵاكان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بەردەوامیی بایکۆت و خۆپیشاندانەکان، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حكومه‌تى هه‌رێم داوایان له دادگای فیدراڵی كردووه هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌كات و مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ بداته هه‌رێم تا ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
دادگاى باڵای فیدراڵى ده‌رفه‌تى تاڕۆژی 17ی مانگى داهاتووی داوه به‌حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەر لەکاتی دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی، پارێزەرانی حکومەتی هەرێم داوایان لەدادگاکە کردووە هیچ بڕیارێک نەدات و تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەرفەت بەهەرێم پێببەخشرێت، تا لەو ماوەیەدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.