پێش 8 مانگ
دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی کە لەبارەی سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدرا، پارێزرەکانی حکومەتی هەرێم داوایان لە دادگا کرد تاوەکو رۆژی ١٥ ی مانگی ٣ ی ئازار دەرفەتیان پێبدات.
سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن نۆ فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە بەرزکراوەتەوە و داوا دەکەن حکومەتی هەرێم پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی ماددەکانی (٦ ، ٧ ، ٨ ، ٩ )ی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە یاسای موچەی فەرمانبەران و کەرتی گشتی ژمارە ٢٢ ی ساڵی ٢٠٠٨ ی هەموارکراو.