دادگای فیدرالی
plus4
پێش 8 مانگ

بەپێی خشتەی کارەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاگە سەبارەت بەسکاڵایەک کۆببێتەوە کە 9 مامۆستاو فەرمانبەری هەرێم لەدژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم تۆماریانکردبوو.

دەبوو دادگای فیدراڵی ڕۆژی 21ی کانوونی دووەمی ڕابردوو لەو بارەیەوە بڕیاری بدایە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، بەڵام جارێکیتر دادگای فیدراڵی دانیشتنەکەی لەوبارەیەوە دواخست و بڕیاردانی سەبارەت بەو بابەتە بۆ کاتێکی نادیار دواخستەوە.

لەسکاڵاکەدا داوا کراوە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بەجێبەجێکردنی یاسای پلەبەندیی مووچەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارو ڕێنماییەکانی پەیوەست بەڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.