فرۆکە خانەی سلێمانی
plus4
پێش 8 مانگ

.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە لیژنەکەیان لە کاتی سەردانی باڵیۆزی تورکیا بۆ بەسڕە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ باڵیۆز ئەنجامدا و تییدا سەرکەوتوبوونە لەوەی ئەو سزایانە هەڵبگرن کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندبووی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێشتر لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری سزاکانی تورکیا و قەدەغەکردنی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە و دەرکەوتووە هیچ گرفتێکی تەکنیکی یان کارگێڕی نەبووە کە ئەو ڕێکارانە پێویست بکات و سزاکانیشی بە سیاسی لەقەڵەم دراوە

پێشترو لە ڕۆژی 13ی کانونی یەکەمی 2023 ساڵی رابردوو ، تورکیا جارێکی دیکە قەدەعەکردنی گەشتەکانن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە و ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلیمانی بکات.