plus4
پێش 8 مانگ
رۆژی شەممە ٢٤ ی شوبات هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند : بەمەبەستی وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان
ووتیشی شاندەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق هاتوون و دەیانەوێت وردبینی بۆ شەششندی دیوانی چاودێری بەغدا مانگی دووەمی ساڵی رابردوو بکەن ، بۆ ئەو مەبەستەش لە سبەینێوە بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەن.