تیرۆریست
plus4
پێش ساڵێک

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستکیرکردنی 30 تیرۆرستی لەناوچەی پشدەرو بتوێن راگەیاند کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردەوە.

دەستگیرکراوەکان لەدوو گروپ پێکهاتوون، یەکەم گروپیان رۆژی 15-12-2023 لە ئۆپراسیۆنێکدا لە قەڵادزێ دەستگیرکراون کە 10 کەس بونە و دوو ژنیان لەگەڵدابووە، پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە.

دواتر لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە17-12-2023 لە ڕانیە ، قەڵادزێ ، ژاراوە ، حاجی ئاوا ، شکارتە ( 20 )تیرۆریستی تر دەستگیرکران.