فەزری کەریم
plus4
پێش 8 مانگ

دامەزراوەی مەدا رایگەیاند : ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٢ ی شوبات فەخری کەریم بەرێوەبەری دامەزراوەکە و کەسایەتی دیاری عێراق لە هەوڵیکی تیرۆرکردن لە ناوچەی قادسییە  لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ناوەڕاستی پارێزگای بەغدا رزگاریبو، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری نەناسراو کە لە نێو  ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکابدا  بوون  رێگریان لە فەخری کەریم کرد و دەستدرێژی گولـلەیان کردە سەری ، فەخری کەریم  کە سەرۆکی دامەزراوەی مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر وهەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی عێراقی بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانە .

داواش دەکەین لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بکرێت و تاوانباران رادەستی دادگا بکەرێت .