مادەی ١٤٠
Plus4
berî 1 saet

🔺مادەی 140 لەبەردەم مەترسیدایە


فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی بالای دادوەری لەپەیامێكدا داوایكردووە، پەرلەمان بە بەشێك لەبەندە دەستورییەكاندا بچێتەوەو هەمواری بكاتەوە بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەندیان بە زۆرینەی پەرلەمنی، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و دیاریكردنی كوتلەی زۆرینەی پەرلەمانیی و ئەو ماددە دەستوریانەی تر كە ناكۆكیان لەسەرە.

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەپێی مادەی 142ی دەستور لەچوار مانگی یەكەمی پەرلەماندا، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ ئامادەكردنی پێشنیازی هەواركردنەوەی ماددە دەستورییەكان و راپۆرتێكیشی خستە بەردەم پەرلەمان كە 50 ماددەی دەستور پێویستیان بەهەمواركردنەوەیە.

ئەگەرچی هێشتا دیارنییە ئەو ماددانەی لیژنەكە بەپێویستی زانیوە هەمواربكرێتەوە چین، بەڵام بەوتەی ئەو شارەزای یاساییە دەڵێت:" یەکێک لەو ماددانەی پێویستە هەمواربکرێتەوە ماددەی 140 بەو پێیەی ماوەی یاساییەكەی تەواو بوە و بوەتە هۆی دروستبونی بۆشایی یاسایی و كێشەی سیاسیی لەناوچە جێناكۆكەكان."