سزادان
berî 1 saet

ئەم ئۆتۆمبێلە لەکەرکوک بە یەک ملیۆن دینار سزا درا

 

لیژنەی رێکخستنی شار لە قایمقامیەتی کەرکوک، ڤیدیۆی ئەم ئۆتۆمبێلە (كە ژمارە حکومی لەسەرە) بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شۆستە پارک کردووە، بەیەک ملیۆن دینار سزای سەرپێچی دەدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، نوسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک دەکەن تا ئاماژەی حیجز بخەنە سەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە تا ئەو کاتەی شۆفێرەکەی تەواوی پارەکە ڕادەستی خەزێنەی حکومەت دەکات.