plus4
پێش 9 مانگ
بڕیارە سبەی هەینی لەهەموو مزگەوتەکانی کەرکوک وتار لەدژی گرانبونی گۆشت و شتومەکی بازاڕ بدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی ئاژانسی هەواڵی plus4 کەوتووە، وەقفی سونی کەرکوک داوایکردووە هەموو وتارخوێنانی شارەکە دژی گرانکردنی گۆشت و شتومەکی نێو بازاڕ هەڵوێستیان هەبێت و بەشێک لەوتارەکانیان بۆ ئەو بابەتە تەرخان بکەن.
بڕیارەکە دوای ئەوەدێت لەئێستادا نرخی یەک کیلۆ گۆشت بۆ سەروی 20 هەزار دینار بەرزبوەتەوە و بەگشتی شتومەکی وشکە گران بوە.