خورماتووو
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی نیسان، تەرمی دوو چەكداری داعش بەكوژراوی لەلایەن هێزە سەربازیەكانی عێراق لەقەزای خورماتوو دۆزرانەوە، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو لەچەمێكی نێوان پیرئەحمەد و عەبود، هێزە عێراقیەكان روبەڕووی مەفرەزەیەكی داعش بونەوە.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، لەروبەڕوبونەوەكەدا دوو چەكداری ئەو گروپە كوژراون و لەنێو چەمەكەدا بەجێماون، بەیانی ئەمڕۆیش تەرمەكانیان كەوتووەتە دەس هێزە سەربازیەكان.

 

سەرچاوەیەك لەهێزە ئەمنییەكان بە plus4ی راگەیاند: تەرمی ئەو دوو چەكدارەی كەوتوونەتە دەستی هێزە عێراقیەكان جلوبەرگی سەوزیان لەبەردایەو تەنانەت لاشەی خۆشیان سەوز كردووە تاوەكو لەنێو سەوزایی و قەمیشلانەكاندا نەبینرێن و هاتووچۆیان ئاسانتربێت.

 

وتیشی، داعش هەمیشە لەگەڵ قۆناغ و وەرز و ناوچەكاندا فێڵ و پلانی نوێ بەكاردەهێنێت.