کۆبونەوە
plus4
پێش 8 مانگ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوەوە.

لەراگەیاندراوەکەی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران ئاماژە بەوەدراوە کە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون کەبریتین لە:

🔶رێککەوتن کە سازان و هاوبەشی لەئیدارەدان و پەراوێزنەخستنی هیچ لایەک بکرێتە بنەمای کاری هاوبەش لەپارێزگای کەرکوک.

🔶رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی ( هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکوک ) لە هێزە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کە دەبێتە چەتری سیاسی، سودانی سەروکایەتی دانیشتنەکانی هاوپەیمانێتییەکە دەکات تا جێبەجێکردنی شایستە دەستورییەکان لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە و رێککەوتن لەسەر میکانیزم و پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانێتییەکە.

🔶"هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک" کە بڕیارە دابمەزرێت هەڵدەستێت بەئامادەکردنی بەرنامەی ئیدارەی خۆجێی پارێزگای کەرکوک، هێزە بەشداربوەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکە پابەند دەبەن بەجێبەجێکردنی، حکومەتی داهاتووی پەرێزگاکەش بەپێی میکانیزم و کات و ساتی دیاریکراو دەستدەکات بەجێبەجێکردنی.

🔶لەماوەی حەوت رۆژدا هێزە سیاسیەکانی ئامادەبووی کۆبونەوەکە، کارنامەی خۆیان پێشکەش دەکەن تێیدا بەرچاوڕونی و بەرنامەی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کەرکوک دەخەنەڕوو.