دادگای فیدرالی
plus4
پێش 8 مانگ

لەسکاڵاى یەکەمدا تانە لەیاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێم دراوەو یاساکە بەنادەستووری ناوبردووە، بەتایبەت بوونی ڕێژەی زۆریی کورسیی کۆتاکان.

سکاڵاى دووەمیش لەسەر هەردوو سەرۆکى حکومەتى هەرێم و سەرۆک وەزیرانى عێراق تۆمارکراوە کە یاساى بودجەى عێراق جێبەجێنەکراوەو مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم هاوشێوەى پارێزگاکانى ترى عێراق دابەشنەکراوە.

دوێنێش کۆمیسیۆن و یۆنامى و سەرۆکایەتیى هەرێم کۆبوونەوە، کۆمیسیۆن پێشنیازیکرد هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەنێوان 1 تا 10ى حوزەیران ئەنجامبدرێت و سەرۆکایەتىی هەرێمیش ڕەزامەندیی پیشانداوە.