plus4
پێش ٢ ساڵ
وتةبێژی لقی كه‌ركوكی ته‌ڤگەری ئازادی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە plus4 ئامادەیبوو، رایگەیاند: بانگه‌وازمان بۆ حزبه كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك كرد تاوه‌كو كۆببینه‌وه و هه‌ڵوێستێك دژی هێرشه‌كانی توركیا رابگه‌یه‌نین، به‌شێك له‌حزبه‌كان ئاماده‌بوون بریتین لە ( حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشان، بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و ته‌ڤگەری ئازادی ).
وتیشی، رێككەوتین لەسەر ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی توركیا بكەین، داوا لەحكومەتی عێراق و هەرێمیش دەكەین لەنەتەوە یەكگرتووەكان دژ بەو لەشكركێشیانە و پێشیلكردنی سەروەری خاكی عێراق و داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان لەلایەن توركیاوە سكاڵا تۆماربكات.
ئةوه‌شی وت، لەپێناو یەكڕیزی حزبە كوردستانیەكان بەتایبەت لەشاری كەركوك، داوا دەكەین دژ بەو لەشكركێشیانە كۆبونەوەیەكی تری حزبه كوردستانیه‌كان ئەنجام بدرێت، داواشی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتی و رۆشنبیری و هونەرمەندان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ و هەموو چین و توێژەكان كرد چالاكیەكانیان دژ بەتوركیا فراوانتر بكەن لەپێناو راگرتنی جەنگ.