plus4
پێش 8 مانگ
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ ی وشوباتی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی داداوەری باڵای عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فائیق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا لەگەڵ محەمەد نوری کەربولی پارێزگاری ئەنبار و عومەر میشعان دەبوس سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار کۆبویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگییەکانی داهاتو و کارگێری پارێزگاکان کرا.
راشگەیاند سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق بە پارێزگاری ئەنباری ووتوە ، لۆژیکی هەرێمی کوردستان و نەتەوەکەی لە پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی 2005 بونی هەبوە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی جیاوازدایە، بەڵام دامەزراندنی هەرێمی دیکە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و یەکپارچەیی عێراق دروست دەکات و بە تەواوتی ئەو بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە.