plus4
پێش 9 مانگ
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای یەکێتیدا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و لێپرسراوانی باڵای یەکێتی، جەختیان لەسەروەریی یاسا کردەوەو ڕایانگەیاند: پێویستە یاسا لەسەرووی هەمووانەوە بێت و یاسا بۆ هەمووان سەروەر بێت.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا کردەوەو ڕایگەیاند: پابەندبوون بەبڕیارەکانی دادگاوە، ئەرکی هەمووانەو نابێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە یاساشکێنی بدرێت.
هەر لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو بافڵ تاڵەبانی وتی: بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد لەپێش هەموو دەستکەوتە حزبییەکانەوەیەو دەبێت هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانی خەڵک، سەقامگیریی ناوچەکەو پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێت.
بێستون فایەق؛ ڕاوێژكاری بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیش دەڵێت: یەكێتی داڵدەی هیچ تۆمەتبارو داواكراوێك نادات