Plus4
پێش ٢ ساڵ
بڕیاربوو ئەمڕۆ لەسەر داوای مەسعود بارزانی، کۆبونەوەیەک سەبارەت بەپرسی پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی لەهاوینەهەواری سەڵاحەدین ئهنجام بدرێت.
بەڵام بەپێی زانیاریەکانی #plus4 محەمەد حەلبوسی ئامادەنەبوە لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک گفتوگۆ بکات.
یەزن مشعان جبوری لەتویتێکدا زانیاریەکەی پشتراستکردووەتەوە و دەڵێت " حەلبوسی ئامادەنەبوو بچێتە هەولێر بۆ کۆبونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی ."
دوێنێ #plus4 بڵاویکردەوە کە حەلبوسی و خەنجەر داوایەکی پارتیان رەتکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.