کامێرای چاودێری
plus4
پێش 9 مانگ

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەو پلانی پێشوەختەی تایبەت ئامادە کراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانێکی ڕاستەوخۆ بۆ دانانی کامێرای وردی چاودێری.

بەپێی بەیاننامەکان، ئەو کامێرایانە لەسەنتەری شارەکان دادەنرێن بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی نێو شارەکان و سەقامگیری تێیاندا.

لەچەند ساڵی ڕابردووشدا لەپارێزگای کەرکوک، پلانێکی لەوشێوەیە هەبوو بەمەبەستی دانانی ژمارەیەکی زۆری کامێرای چاودێری، وەک هاوکارییەک بۆ سەقامگیری و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەمنیی کەرکوک لەکەمکردنەوەی تاوان، یاخوود دۆزینەوەی شوێن پێی تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی بەتایبەت لەسەنتەری شاری کەرکوک ئەنجامدەدرێن، بەڵام تائێستا پلانەکە جێبەجێ نەکراوە.