plus4
پێش 9 مانگ
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانباری کوشتنی وریا عاسی باخەوان دەرکرد.
ئێوارەی رۆژی 21ی ئۆکتۆبەری 2023 تاوانەکە رویدا کاتێک هاوڵاتی (وریا عاسی باخەوان ) لەبەردەم دووکانەکەی خۆیدا لەنێو بازاڕی گەورەی کەرکوک درایە بەر چەقۆ و کوژرا.
هەر ئەو ئێوارەیەش کەسێک دیکە بەناوی ( کاوە محمد ) لەنێو گەڕەکی تەپە بەچەقۆ کوژرا.
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی هەردوو قوربانییەکەی راگەیاند کە یەک کەسە و کێشەی لەگەڵ هەردووکیان هەبوە.