plus4
پێش 9 مانگ
هەواڵگری و ئەمنی نیشتیمانی کەرکوک تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەفێڵ وساختەکاری هەڵوەشاندەوە کە کەسێکی بیانی سەرپەرشتی دەکرد.
لەبەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئەمنی نیشتیمانی کەرکوک دەڵێت، ئەو توڕە کاریان بانگەشەبووە بۆ چەند لاپەرە و پێگەیەکی ساختە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە لەڕێیانەوە بانگەشەیان بۆ پێشکەشکردنی دیاری گەورە دەکرد وەکو دیاری ئۆتۆمبێلی جۆری لکزز، بەشێوەیەک پەیوەندی بەقوربانیەکانەوە دەکراو پارەیان لێ وەردەگیرا بەبیانوی ئەوەی دیارییەکەیان پێ دەگەیەنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو تۆڕە لەنێوخۆی عێراقدا 492 فێڵی لەو شێوەیان ئەنجامداوەو لەرێی ئەو فێڵانەشیانەوە نزیکەی 600 هەزار دۆلاریان لە قوربانییەکان وەرگرتووەو بەنوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویش کە خاوەنەکەی یەکێکە لەتۆمەتبارەکان و ماستەر کارتی بازرگانێک ئەو بڕە پارەیان رەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە.