plus4
پێش 9 مانگ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەیادی موڕافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو،
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە کەرکووک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمی کەرکووک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە دەمانەوێت کەرکووک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکووک ئەو شارە بێت کە هەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکووک ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.