كؤنطرةة
plus4
پێش 9 مانگ

تائێستا چارەنووسی ١١ پارێزگاری عێراق لەپارێزگاكانی عێراق یەكلایی بوونەتەوە، بەڵام بەشێک لەپارێزگاکانی تری عێراق چارەنووسیان بەنادیاری ماونەتەوە.

پارێزگای كەركوكیش لەو پارێزگایانە كە زۆرترین ململانێ و کێشمەکێشی سیاسیی تێدایەو یەکلاییکردنەوەی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کاتێکی زیاتر لەوانیتری دەوێت و دۆخەکە بۆ هیچ پێکهاتەیەک ئاسان نابێت .

لەئێستادا لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکاندا، ڕەوتی حیكمە دوو پۆستی پارێزگاری بۆ خۆی یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام چارەنووسی پۆستی پارێزگاری هەریەک لەپارێزگاكانی كەركوك و دیالەو میسان و دیوانییە یەكلایی نەكراونەتەوە:

ئەو پارێزگایانەی تائێستا چارەنووسی هەڵبژاردنی پارێزگارەکانیان یەکلایی کراونەتەوە بریتین لە:

پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ هاوپەیمانیی عەزم

پارێزگاری بابل بۆ عەسائیبی ئەهلی حەق

پارێزگاری نەجەف بۆ ڕەوتی حیكمە

پارێزگای بەغداد بۆ دەوڵەتی یاسا

پارێزگاری ئەنبار بۆ حزبی تەقەدووم

پارێزگاری بەسرە بۆ هاوپەیمانیی تەسمیم

پارێزگاری واست بۆ هاوپەیمانیی واست

پارێزگاری كەربەلا بۆ هاوپەیمانیی ئیبداعی كەربەلا

پارێزگاری نەینەوا بۆ لیستی نەینەوا لیئەهلیها

پۆستی پارێزگاری زیقار بۆ ڕەوتی حیكمە

پۆستی پارێزگاری موسەننا بۆ حزبی فەزیلە