گەندەڵی
plus4
پێش 9 مانگ

وڵاتی عێراق له‌نێو گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و لەنێو شه‌فافترین وڵاتی جیهانیشدا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و له‌كۆی ١٨٠ وڵاتیشدا، پلەی ١٥٤هەمی گرتووه‌.

عێراق له‌سەر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢١ له‌هه‌مان پله‌ی خۆیدا وەک حەوتەم گەندەڵترین وڵاتی عەرەبی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی کە ئه‌مڕۆ بڵاوبووەته‌وه‌، دانیمارك بەکۆی 90 خاڵ، پله‌ی یه‌كه‌می له‌نێو ئەو وڵاتانەدا گرتووە کە كه‌مترین گه‌نده‌ڵییان تێدایەو بەشه‌فافترین وڵاتی جیهان دەستنیشانکراوە، پاش ئەویش فینلەندا به‌ ٨٧ خاڵ و نیوزلەندا به‌ ٨٥ خاڵ و نه‌رویج به‌ ٨٤ خاڵ لەپله‌کانی دووەم و سێیه‌م و چوارەم دێن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته‌، عێراق به‌كۆكردنه‌وه‌ی ٢٣ خاڵ له‌پله‌ی ١٥٤ی جیهاندایه‌و له‌پله‌ی حه‌وته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه‌، سۆماڵ و سوریاو سودان و یه‌مه‌ن و لیبیاو ئەریتریاش پلەکانی یەکەم تاشەشەم گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی عه‌ره‌بییان گرتووە