plus4
پێش 9 مانگ
ئەکرەم تەرزی سەرکردە لەبەرەی تورکمانی بۆ سایتی مەعلومە رایگەیاندووە ،وەکو عەرەب و تورکمان بایکۆتی دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووە و چەند هۆکارێکیش دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لایەنی کوردی لەرێکەوتنەکانی پێشووی پەشیمان بونەتەوەو دەیانەوێت پۆستە ئیدارییەکان قورخ بکەن.
پێشترو لەماوەی رابردودا چەند کۆبونەوەیەک لەنێوان پارتی حزبە عەرەبی و تورکمانیەکاندا ئەنجامدرابوو ، چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەرێکەوتنی پارتی لەگەل حزبە براوەکانی عەرەب و تورکمان دەکرد سەبارت بەئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک.