plus4
پێش 9 مانگ
رەعد ساڵح ئەندامی هاوپەیمانی قیادە لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: شەوی رابردوو لەكۆبونەوەو دانوستانەكانی نێوان عەرەب و توركمان پێشنیازی ئەوەی خستووەتە بەردەم هەردوولا کە پۆستەکانی کەرکوک بە نۆرە لەنێوان پێکهاتەکان بەڕێوەببرێن.
رونیكردەوە، پێشنیازەكە بریتییە لەپێدانی پۆستی پارێزگار بە كورد ( یەکێتی ) بۆ دوو ساڵ و دوو ساڵیش بۆ عەرەب، بەپێچەوانەوەی سەرۆكی ئەنجومەن جارێكی بۆ توركمان و جارێكیش بۆ كورد ( پارتی ).
ئەو سەرکردەیەی عەرەب کە کەسایەتییەکی نزیک لەمحەمەد تەمیمە دەڵێت:" بەبێ رێککەوتن لەسەر هەموو پۆستەکان بەیەک پاکێچ، ناچینە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاوە."