هاکان فیدان
plus4
پێش 9 مانگ

هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی A  HABAR  تورکی رایگه‌یاند :  ئاماده‌ن گه‌مارۆكانیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرن و گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هاوكاریه‌كانی بۆ په‌كه‌كه‌ رابگرێت  ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌رده‌وام بێت ده‌چێته‌ ناو لیستی دوژمنانی توركیاوه‌.

 

وتیشی ناكۆكی و كێبڕكێیه‌كی توند له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه‌، هه‌ولێر سودی زیاتری بینیوه‌ به‌هۆی نزیكی زیاتری له‌ئێمه‌ له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر .
ئێمه‌ هه‌میشه‌ به‌ سلێمانی ده‌ڵێین ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سزایه‌ بین، ئه‌گه‌ر خۆتان له‌ تیرۆر دوربخه‌نه‌وه‌و هاوکارمان بن لەو بوارەدا .