PLUS4
پێش 9 مانگ
وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە ، ژمارەی کوژراوانی حــ..ــەشــ.ــدی شــ.ــەعـــ.ــبی بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەکەی باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراقدا هاتووە ، لەهێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی عەکاشات و قائم 16 کەس شەهیدیوونەو 25ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو هێرشەکەی ئیدارەی ئەمریکا دوژمنکارییەو پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە.
دەشڵێت هیچ هەماهەنگییەکمان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا نەبووە سەبارەت بەهێرشەکەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە گوایە هەماهەنگی کراوە دوورە لەراستییەوە.