پێش 9 مانگ
ئەمڕۆ هەینی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند : ئاگادارکردنەی یەکەم و دووەمی ناوبژیوانی ئێرانی عەلی رەزا فەغانی لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق وئوردن بۆ یاریزان ئەیمەن حسێن و پاشان دەرکردنی لە یاریەکە بڕیارێکی دروست بوو.
ئەوەشی رونکردەوە کە یاریزان ئەیمەن حسێن لە خولەکی سێی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمی یاریەکە کارتێکی زەردی وەرگرتووە بە هۆی هەڵەوە پاشان لە خولەکی ٧٧ پاش تۆمارکردنی گۆڵ دەربڕینی خۆشی ناوبژیوان سێ جار ئاگاداری ئەیمەنی کردۆتەوە کە لەوە زیاتر کات بە فیڕۆنەدات و بەردەوامی بە یاریەکە بدەن، بە پێچەوانەوە ئەیمەن بەردەوام بوو لەسەر کوشتنی کات هەڵسوکەوتەکانی ،ئەمەش وای لە ناوبژیوان کرد کارتی دووەمی زەردو پاشان کارتی سور بەرزکاتەوە بە روی ئەو یاریزانەو لە یاریەکە بیکاتە دەرەوە کە ئەمەش بە تەواوی بڕیارێکی دروستە بە پێی یاساکانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی .