plus4
پێش 9 مانگ
بەپێی ئەو نوسراوەی دەستی plus4 کەوتووە، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق داوا لەوەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەکات لەکەرکوک زەوییەک تەرخان بکات تاوەکو بەسەر ئەندامانی ژووری پارێزەرانی ئەو پارێزگایە دابەشبکرێت.
لەنوسراوەکەدا ژمارەو ناونیشانی زەوییەکەشی دیاریکردووە کە پانتاییەکەی 200 دۆنمەو خاوەندارێتی زەوییەکەش بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوە.