kalkan
plus4
پێش ٢ ساڵ

دۆڕان كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی حزبەكەی، رایگەیاند: لەمەودوا گەریلا بەرگری ناكات بەڵكو لەهێرشدا ده‌بێت و دەستپێشخەریش لەدەستی ئەو دەبێت، شەڕ دەباتە شارە گەورەكانی توركیا و لەو شوێنانەی گومان ناكەن و ئامادەكاری نیە، لەوێ هێرش ئەنجام دەدات.

 

وتیشی، پارتی و حكومەتی عێراق لەهێرشەكەی توركیادا بەشدارن بەڵام جارێ نازانین پارتی راستەوخۆ بەشداردەبێت یاخود نا، چونكە ئەگەر بەشداربێت ئەوە هەموو شوینێكی باشور دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ.