چاودێری کۆمەڵایەتی
plus4
پێش ساڵێک

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، مووژدەیەکی نوێی بۆ سێ بەش و توێژی تری کۆمەڵگە لەهاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی (رعایة الاجتماعية) ڕاگەیاندو بڕیارێکی نوێ دراوە تا هاوکارییەکە پۆلێکی نوێی ژنانیش بگرێتەوە.

ئەحمەد خەڵەف؛ سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: ئێستا وەزارەتەکە کار لەسەر ئەوە دەکات تا کەمئەندامانیش لەهاوکارییەکانیان سوودمەندبن، ئەمە جگە لەنەخۆشانی درێژخایەن و کەسانی بەتەمەن کە تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوە بێت و مووچەیان نەبێت.

وتیشی: کاردەکەین تا ئەم توێژانە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لەتۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی سوودمەندبن، لەنێویشیاندا کەمئەندامان، بەڵام لەڕابردوودا گەر باوکی کەمئەندامەکە فەرمانبەر بووایە، ئەوا یارمەتییەکەی دەبڕدرا.

خەڵەف وتی: ئەو ئافرەتەی تەمەنی 35 ساڵ بێت و هاوسەرگیریی نەکردبێت، لەتۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا مووچە وەردەگرێت و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی داواکاری پێشکەشبکەن.