plus4
پێش 9 مانگ
ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لەپۆستی سەرپەرشتیاری بنەڕەتیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک کراو مامۆستا رەئوف محێدین وەک بەڕێوەبەری نوێی سەرپەرشتیاریی بنەڕەتیی خوێندنی کوردی دیاریکرا.
ئاڵوگۆڕەکە دوای ئەوە دێت کە پەروین فاتیح بەڕێوەبەری پێشووی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی، وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردراو رۆژی دووشەممەی رابردوو لەدادگای کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد.