PLUS4
پێش 9 مانگ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق هەموو كەسانە ئاگاداردەكاتەوە كە ناویان بۆ دامەزراندن لەدەزگاكە تۆماركردووە كە بەم نزیكانە لەرێگەی ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بوابە ئۆر، بەنامە ئەو كەسانە ئاگاداردەكرێنەوە كە لە تیرۆپشكدا براوە دەبن.
دەزگاكە دەڵێت، ئەو كەسانەی ئاگاداردەكرێتەوە، لەرێگەی نامەوە رۆژ و شوێنی چاوپێكەوتنەكەیان بۆ دیاریدەكرێت، پێویستە لەگەڵ خۆیاندا ئەم بەڵگەنامانە ئامادەبكەن:
- بەڵگەنامە فەرمییەكان و كۆپیكراو.
- وێنەی مامەڵە ( 4 دانە )
- فۆڕمی پێشكەشكار كە باركۆدەكەی لەسەربێت.
- بڕوانامەی دەرچون ( ئەسڵی و كۆپیكراو )
- جلوبەرگی وەرزشی.
- هەموو ئەو بەڵگەنامانە دەخرێتە بافیلێكەوە.
دەزگای دژەتیرۆر داوا لەهاوڵاتیان دەكات بڕوا بەم كەسانە نەكەن كە بانگەشەی دامەزراندن و ناو دەرچواندن لەسەر راژەی دەزگاكە دەكەن و دەڵێت:" نامەی دامەزراندنی و بانگهێشتكردن بۆ چاوپێكەوتن لەدەزگاكە تەنها لەرێگەی ماڵپەڕی بوابە ئۆر دەبێت كە بۆ مۆبایلەكان دەنێردرێت."