PLUS4
پێش 9 مانگ
ئەو مامۆستایەی دوو رۆژ پێش ئێستا بەسوتاوی گەیەندرایە بەشی سوتاوی نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: روداوەكە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە رویداوە و كاتێك ژنەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەشێكی زۆری لەشی سوتابوو.
وتیشی، ئەو ژنە مامۆستابوە و پێش ئەوەی گیان لەدەستبدات لەلایەن پۆلیسەوە وتەی لێوەرگیراوە و لەوتەكانیدا هاوسەرەكەی تۆمەتباركردووە كە سوتاندووێتی.
بەوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس، هاوسەری مامۆستا كۆچكردووەكە لەبنكەی پۆلیسی رەحیماوا دەستبەسەرەو هێشتا دانی بەتاوانەكەدا نەناوە و بەوتەی ئەو:" ژنەكە خۆی ئەو كارەی كردووەو هیچ تاوانێكی ئەوی تێدا نییە."